TR KU SO
FB X
Tendrûstî

چارەسەری سروشتی بۆ ئازارەکانی جەستە

📅 13 Mart 2018 15:29

کەمکردنەوەی ئازاری کۆمەڵێک شوێنی جەستە بە چارەسەری سروشتی

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئازارشکێنە سروشتیەکان سودی تەندروستیان زیاترە لە ئازارشکێنە کیمیاییەکان، و دەتواندرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری چەندین شوێنی لەش بەکاربهێندرێن.

ئازارشکێنە کیمیاییەکان لەوانەیە کاریگەری نەرێنی بکەنە سەر جەستەی بەکارهێنەران و تەنها بۆ ماوەیەکی کەم ئازاری کەسەکە کەمدەکەنەوە. بەڵام، ئازارشکێنە سروشتییەکان هیچ کاریگەرێەکی لاوەکیان نیە و ئازار لەو بەشەی جەستە تا ڕادەیەکی زۆر کەمدەکەنەوە.

١. ئازاری ماسولکە و جومگەکان

زەنجەبیل ئازاری ماسولکەکان و جومگەکان کەمدەکاتەوە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە زەنجەبیل ماددەی "جینجۆڕۆڵس" ی تیادایە کە ئازار کەمدەکاتیەوە.

٢. ددان ئێشە و ئازاری پووک

بەکارهێنانی سیر یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی ئازاری ددانەکان و پووک.

٣. کزانەوەی دڵ

سرکەی سێو کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات. سرکەی سێو کرداری پارچەکردن و هەرسکردنی چەورییەکان و پڕۆتینەکان خێراتر دەکات و سک بەتاڵ دەکات پێشئەوەی خۆراکەکە بگاتە ئەو بۆڕیەی کە لە ملەوە درێژبووەتەوە بۆ گەدە و بەمەش ڕێگری دەکات لە کزانەوەی دڵ.

٤. ئازاری گوێ

ڕۆنی سیر بە گەرمی ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە کە بەهۆی بەکتریاکانەوە دروستبووە.

٥. سەر ئێشە

خواردنی قاپێک لەگێلاس یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری سەر.

٦. ئەو ئازارانەی کە پەیوەندیان بە گەدەوە هەیە

خواردنی هەموو جۆرەکانی ماسی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان. هەروەها، ئەم خۆراکانە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی توانای گەدە بۆ ئەوەی فرمانەکانی بەباشی بەجێبهێنێت.

٧. ئازاری قاچ

خوێ پێکهاتەکانی دژە بەکتریا و دژە هەوکردنی تیادایە کە ڕێژەی هەوکردن و ژەهراوی بوون لە قاچەکاندا کەمدەکەنەوە. لەکاتی بوونی ئازار لە قاچەکاندا، کەسەکە دەتوانێت قاچەکانی لەناو ئاوێكی شلەتێن بکات کە خوێی تێکرابێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە.

Paylas: