TR KU SO
FB X
Tendrûstî

ئەسپرین چارەسەری دڵ تەنگیشە

عومەر
Editor
📅 26 Nisan 2018 06:43

ئەسپرین چارەسەری دڵ تەنگیشە

لە توێژینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کە ئەسپرین چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی دڵ تەنگی و خەمۆکییەوە ژیان لە دەست دەدن.

لە راپۆرتێکی گۆڤارێکی ئەمەریکی لەگەڵ چەند زانایەکی زانکۆی ئەریزۆنا باس لەوە دەکەن کە کەسێک یەکێکی خۆشەویستی خێزانەکەی لە دەست بدات زۆر دڵ تەنگ و خەمۆکی دەبێت ئەگەر زۆری هەیە توشی مردنی لە ناکاو بێت بەڕێژەی 20%، بەڵام خواردنی ئەسپرین ئەو مەترسیانە کەم دەکاتەوە.

توێژینەوەکە باسی ئەوە دەکات کە تاقیکردنەوەیان لەسەر 22 کەس کردووە کە کەسی نزیکیان لەدەست داوە و ئەو 22 کەسەشیان کردوەتە دوو گرووپ و 11 کەسیان ڕۆژانە ئەسیرینیان خواردووە و ئەوانی تریش نەیان خواردووە، دوای تێپەڕبوونی 10 رۆژ زاناکان باسی تەندروستی ئەو کەسانە دەکەن کە ئەسپرینیان خواردوە لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیان ئاسایی بووە و بەڵام گروپەکەی تر کە ئەسپرینیان نەخواردووە بە پێچەوانی ئەوانی تر بوونە و لێدانی دڵیان و پەستانی خوێنیشیان بەرز بووە، بۆیە باشتر وایە لە کاتی دڵ تەنگیدا ئەسپرین بخورێت باشترە و حاڵەتی جەڵتە و مردنی لە ناکاو کەم دەکاتەوە.

Paylas: