Werzis
یۆفا چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27 شووباتی 2018، یۆفا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بۆ وه‌رزی داهاتوو یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به كاتی باشووری كوردستان له كاتژمێر 8:55 خوله‌ك و 11:00ـی شه‌و ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ئێستادا یارییه‌كانی له كاتژمێر 10:45 خوله‌ك ده‌كرێن.
یۆفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له كاتی گۆڕینی كاتی هاوینه‌ش یارییه‌كان له كاتژمێر 7:55 خوله‌ك و 10:00ـی شه‌و ده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یۆفا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له چوار خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (لالیگا، پرێمه‌رلیگ، سێریا ئه‌ی و بۆندزلیگا) راسته‌وخۆ 4 یانه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی ده‌گه‌نه یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ و پاڵاوتن.