Werzis
جه‌ماوه‌ری میسر ده‌یانه‌وێ وه‌زیرێك ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان
جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی
جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی میسر، له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانییان گاڵته به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن وه‌زیرێك بكاته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له حهوتهمین كۆنگره‌ی نیشتیمانیی لاوان‌دا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژارده‌ی میسر نابێ چیدی پشت به راهێنه‌ری بیانی ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ش بووه جێی گاڵته‌جاڕی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به لێشاو ناوی كامل وه‌زیری وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی میسریان بۆ سیسی پێشنیازكرد بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان
rudaw