TR KU SO
FB X
Werzis

ماوەی دورکەوتنەوەی کارڤەخال دیاری کرا

عومەر
Editor
📅 27 Nisan 2018 04:05

ماوەی دورکەوتنەوەی کارڤەخال دیاری کرا

دانی کارڤەخال بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە یاری نێوان ریال مەدرید و بایرن میونخ توشی پێکان بوو لە خولەکی 67 دا و بەو هۆیەوە راهێنەر ناچار بوو بە گۆڕینی.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەی (ئەس)ی ئیسپانی و لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی « گولاسۆ دی گۆڵ» باسی ماوەی دورکەوتنەوەکەی دانی کارڤەخالیان کرد کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ سێ هەفتە  درو دەکەوێتەوە، هەرچەندە تا ئێستاش راپۆرتی فەرمی پزیشکی ریال مەدرید لەو بارەوە دەرنەچووە، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا بەرامبەر بایرن میونخ، دانی کارڤەخال ناتوانێت یاری بکات، بەڵام لە حاڵەتی سەرکەوتنی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەوە دەتوانێت یاری بکات.

ڕۆژنامەکە زیاتر باسی جێگاکەی دانی دەکات لە حاڵەتی دورکەوتنەوە لەو ماوەیەدا، زێدان سێ بژاردەی لەبەردەم دایە یەکەمیان لوکاس ڤاسکێزە کە دوای گۆڕینی کارڤەخال ئەو لە جێگاکەی یاریی کرد و بژادەی دووەمی زێدان ناتشۆیە هەرچەندە لە مەشقەکاندا نەبینراوە و بژاردەی سێیەمیش ئەشرەف حەکیمیە ئەویش لەبەر بێ ئەزموونی ئەو یاریزانە رەنگە یاری پێ نەکات لە ئێستادا.

Paylas: