Werzis
ڕۆناڵدۆ مەبەستی میسی بوو
ڕۆناڵدۆ مەبەستی میسی بوو
میدیاکان باسی ئەو شێوازە تازەیەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەن کە دوێنی دەریبڕی بەرامبەر ئیسپانیا کە خۆشی دەربڕی مەبەستی سەرەکی ڕۆناڵدۆ لیۆ میسی بوو کە ڕۆناڵدۆ پێی دەڵێ من باشترینم نەوەک (بزن).
تۆڕی ESPN باسی ئەم جۆرە خۆشییەی ڕۆناڵدۆ دەکات کە هێما بۆ ڕیشی دەکات ئەویش مانای ئەوەیە کە من باشترینی جیهانم لە مێژوودا نەوەک میسی.
لەم ماوەی پێشودا میسی وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ بزنێکدا بە مانای باشترین یاریزان لە هەموو کاتێکدا.
وشەی بزن بە ئینگلیزی Goat ئەویش کورتکراوەی "Greatst of all time" بە مانای باشترین بەبێ دوو دڵی.
ڕۆناڵدۆ لە یاری یەکەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا توانی 3 گۆڵ تۆماربکات و یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتای هات.