Werzis
وەرزشوانێکی کورد لە ئاستی ئاسیا پلەی یەکەمی بە دەست هێنا
پەیاما کورد ـ وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میداڵی زێری لە کێبڕکێی کاراتەکای ئاسیا بە دەست هێنا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، "کەیوان بابان" کاراتەکای کوردی خەڵکی شاری سنە لە کێبڕکێی ئاسیایی "کاراتەکای"، توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
کێبڕکێی پانزدەهەمین خولی کاراتەکای وڵاتانی ئاسیا، بەبەشداری ٣١٤ وەزشوان لە ٢٩ وڵات و بە خانەخوێی ئۆردۆن بەڕیوەچوو،
کەیوان بابان لە بەخشی کومیتەی تیمی توانی ئەو میداڵە بەدەست بێنێت.