Werzis
رامۆس.. محەمەد سەلاح مەترسی نیە
رامۆس.. محەمەد سەلاح مەترسی نیە
سێرجۆ ڕامۆس کاپتنی تیپی ریاڵ مەدرید باس لەوە دەکات کە محەمەد سەڵاح وەکو هەر یاری چیەکی دیکەی لیڤەرپول وایە.
ڕامۆس لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی (میرور) دەبینین محەمەد سەڵاح چی دەکات لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپول، بەڵام ئێمە هەر وەکو ئەو 11 یاریکەرەی تری تیپەکەی لێی دەڕوانین.
لە درێژەی قسەکانی ڕامۆس دەڵێ: لە ژیانی وەرزشمدا روبەڕووی باشترین یاریزانەکانی جیهان بومەتەوە و بۆیە من هیچ مەترسیەکم نییە لە هیچ یاریزانێک، بەڵام رێزیش لە تیپی بەرامبەرمان دەگرین.
هەروەها دەڵێ: ئێمە بە هەموو هێز و توانامان هەوڵ دەدەین بەرگری لە نازناوەکە بکەین و ناهێڵین یارییەکی ئاسایی بێت.
لەگەڵ رێزماندا هەرچەندە لیڤەرپول یەکێک نەبووە لەو تیپانەی کە پێشبینی دەکرا یاریی کۆتای بکات بەڵام بە توانا و لێهاتووی خۆیان وا گەیشتوونەتە یاری کۆتای.