Werzis
گاردیەن گوڵچییەکی کوردی وەکوو باشترین گوڵچی مۆندیال هەڵبژارد
پەیاما کورد ـ ماڵپەڕی ڕۆژنامەی بەناوبانگی ”گاردیەن“ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ ڕوسیا ١١ یاریزانی وەکوو باشترین یاریزانەکانی ئەم قۆناغە هەڵبژاردووە کە یەکێکیان کورد و خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستانە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گاردیەن، عەلی ڕەزا بەیرانوەند گوڵچی کوردی تیمی ئێران کە لە بەرانبەر تیمی نەتەوەیی مەراکش و ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی لەخۆی نیشان داوە وەکوو باشترین گوڵچی دیاری کراوە.
عەلی ڕەزا بەیرانوەند تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری خوڕەم ئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستانە .
لەو لیستە ١١ کەسییەدا کەسانی وەکوو کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە تیمی پورتغاڵ، ئیوان ڕاکیتیچ ولوکا مودریچ یاریزانانی کورواتیا دەبیندێن.