TR KU SO
FB X
Aborî

داهاتی نەوتی عێراق لە یەک مانگدا زیاتر بووە لە ١٠ ملیار دۆلار

Navas Jan
Admin
📅 16 Ağustos 2022 20:32

پەیامی کورد... داهاتی نەوتی عێراق لە یەک مانگدا زیاتر بووە لە ١٠ ملیار دۆلار

لە مانگی ڕابردوودا عێراق زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتیش زیاتر بووە لە ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕ کردنی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی تەممووز عێراق ١٠٢ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٤٩ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ڕوونیش کراوەتەوە، داهاتی نەوتی هەناردە کراو لەو مانگەدا ١٠ ملیار و ٥٤١ ملیۆن و ٥٩٤ هەزار و ٢٥٨ دۆلار بووە، هەروەها پابەندیش بووە بە بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک تایبەت بە زیاکردنی بەرهەمی نەوت.

لای خۆیەوە عەلا خزر یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ وتویەتی، عێراق لە ڕۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە، ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک و زیادبوونی هەناردەش کار ناکاتە سەر یەدەگی ستراتیژی نەوت.

 

Paylas: