TR KU SO
FB X
Aborî

دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی

Navas Jan
Admin
📅 25 Nisan 2023 18:18


پەیامی کورد... دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ نزمترین ئاستی دوو ساڵ دابەزی

ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە 140 هەزار و 250 دیناری عێراقییە، لە بەغداد 100 دۆلاری ئەمریكی بە 140 هەزار دینارە.

دابەزینەكەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی بەهای دۆلار، نزمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووە و لەو كاتەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەهای 100 دۆلاریان لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 148 هەزار دینار بەرزكردووەتەوە، یەكەم جارە بەهای دۆلار بۆ ئەو ئاستە نزمەی ئەمڕۆی داببەزێت.

Paylas: