Aborî
ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بەپێش سەری ساڵ زیاتر دابەزی
پەیامی کورد... ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بەپێش سەری ساڵ زیاتر دابەزی
ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزو نزمی بەخۆیەوە دەبینێت و ئەمڕۆش تا ڕادەیەك نرخەكەی دابەزیووە.
هێژا عومەر لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە شاری سلێمانی بە 152700 دینارو لە شاری هەولێر لە بەرانبەر 152800 دینار و لە بەغداد لە بەرانبەر 153000 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
جێگەی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقیدا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و دواتر جارێكی دیكەی بەهای دۆلار ڕووی لەبەرزبونەوە كردو لە ئێستاشدا تاڕادەیەك بەهاكەی دابەزیووە.