TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان به‌رزبویه‌وه‌

Navas Jan
Admin
📅 28 Mart 2023 19:31

پەیامی کورد... نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان به‌رزبویه‌وه‌

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێم و بەغداد گۆڕانکاری بەسەردا هات و به‌رزبوویه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 28 ی ئادار_ی 2023 نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سلێمانی ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

هەروەها لە هەولێر ١٠٠ بە ١٥٥ هەزار دینارە، هاوکات لە پارێزگای دهۆک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار و ١٠٠ دینارە، لە بەغدای پایتەختی عێراقیش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٣ هەزار و ١٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ١٦٢ دۆلار بوو، هەروەها بڕی ٥١ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی لە شێوەی فرۆشتنی کاش بوو.

Paylas: