TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەریمی کوردستان دابەزی

Navas Jan
Admin
📅 17 Aralık 2023 15:38

پەیامی کورد... نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەریمی کوردستان دابەزی

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار لەخوار 156 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار و 850 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، ڕۆژانە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، دوێنێش شەممە16ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق و شاندێکی بانکی فیدڕاڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی، لەساڵی 2024دا ئەمریکا دۆلار بەبڕی پێویست دۆلار بۆ عێراق دابین بکات و بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق لە ئەنجامی ئەم پاڵپشتییەی ئەمریکا کە ڕایگەیاند، دۆلار بۆ ساڵی ئایندە لە عێراقدا بە هیچ شێوەیەک لە کۆنترۆڵ دەرناچێت و بە پێچەوانەوە بەهاکەی بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.

Paylas: