TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Haziran 2023 15:32

پەیامی کورد... نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74.24 دۆلار فرۆشرا.

بەهۆی ئەو ترسەی لە نائارامییەکەی چەند رۆژی رابردووی رووسیاوە دروستبوو ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت شەش دۆلاری چووە سەر و بە 74.24 دۆلار فرۆشرا، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ناوەڕاست 10 سەنتی چووە سەر و بە 69.47 دۆلار فرۆشرا.

جگە لە دۆخی رووسیا بڕیاری سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

 

Paylas: