TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت دابەزی

📅 26 Mayıs 2018 14:32

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان لەچاو هەفتەی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک لەخوار  77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 76 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیهان بە 67 دۆلار و 48 سەنت دەفرۆشرێت،

ئەمەش لەکاتیکدایە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕکانی جیهان بەهۆی سەپاندنی زیاتری سزای ئابوری لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا 80 دۆلاری تێپەڕاند، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە کۆتایی ساڵی 2014وه‌.

Paylas: