TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2019 14:40

 پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە  ١٠ی ١١ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢.٦١ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٧.٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا پەیوەندی هەیە بە بازاڕکردنی نەوت و ئاستی بەرهەمهێنانی ووڵاتانەوە. 

دوێنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت ئاساییە و عێراق لە توانایدایە بڕی بەرهمەهێنان زیاد بکات، بەڵام پابەندە بە بڕیاری رێکخراوی ئۆپێکەوە.

Paylas: