TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 28 Aralık 2019 19:48

پەیامی کورد    ...   بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە  ٢٨ی ١٢ی ٢٠١٩ بە هۆی کەمبونەوەی قەبارەی نەوت لە کۆگا نەوتیەکانی ئەمریکا، هەروەها بەرزبوونەوەی هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی رێککەوتننامە بازرگانییەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چین، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک گەیشت بە بەرزترین ئاست لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٤ سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٨.١٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ٢٧ بەرزبوەتەوە.

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٤ سەنت زیادیکردوە و بە ٦١.٧٢ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا  ٣٦ زیادیکردوە.
لەدوای رێکەوتی ٢٠ی ئەم مانگەوە، هەفتانە قەبارەی نەوت لەناو کۆگا نەوتیەکانی ئەمریکادا بەبڕی ٥.٥ ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئابووریناسانی جیهان پێشبینی دابەزینی تەنها ١.٧ ملیۆن بەرمیلیان کردبوو لە هەفتەیەکدا. 

لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی بواری ئابووری بەرزبوونەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ گەڕانەوەی متمانەی وەبەرهێنەران بە گەشەسەندنی ئابووریەوە دەگەڕێتەوە، بەمەش خواست لەسەر ئەو بەرهەمە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.
ماوەی زیاتر لە١٧ مانگە ناکۆکییە بازرگانیەکانی نێوان واشینتۆن و پەکین بەردەوامی هەیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی ئابووری بازاڕەکان بەگشتی و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو بەتایبەتی هەبووە.
بەواژۆکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتننامە بازرگانیەکەی نێوان ئەمریکا و چین، نرخی نەوت بەرزبونوەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک ئەمڕۆ گەیشتە بە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا.

Paylas: