Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانی ئابووری نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەوە و بە ٧٧ دۆلار و ٥٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٢ دۆلار و ٥٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزی داھاتووەوە کاری پێدەکرێت.