نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ٠٤ی ٢٠٢٠بانکی ساکسۆی تایبەت بەوەبەرهێنان لەدەنیمارک رایگەیاند، لەکورت مەودادا نرخی نەوت بەکەمی دەمێنێتەوە، بەڵام تا نیوەی ساڵی ٢٠٢١ نرخەکەی دەگاتەوە ٥٠ بۆ ٧٠ دۆلار بۆ هەربەرمیلێک.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی دەنیمارک ئەمرۆ پێنجشەممە بانکی ساکسۆی تایبەت بەوەبەرهێنان لەدانیمارک رایگەیاند، لەکورت مەودادا نرخی نەوت بەکەمی دەمێنێتەوە، بەڵام تا نیوەی ساڵی ٢٠٢١ نرخەکەی دەگاتەوە ٥٠ بۆ ٧٠ دۆلار بۆ هەربەرمیلێک.
لەوبارەیەوە، ئۆلێ هانسین سەرۆکی یەکەی ستراتیژی بانکی ساکسۆ رایگەیاند، پێدەچێت لەئێستادا بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا تا ماوەیەکی نزیکیش نرخی نەوت بەنزمی بمێنێتەوە، بەڵام لەدور مەودادا پێیانوایە نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.
لای خۆشییەوە، ئەدوەرد بێڵ، بەڕێوبەری باڵا لەبازاڕی ئابووری ئیمارات رایگەیاند، ئەگەر بەمجۆرەی ئێستا داخوازی نەوت بەنزمی بمێنێتەوە، رەنگە لەئایندەیەکی نزیکدا نرخی نەوت نزمتر ببێتەوە، بەڵام لەچەند مانگی ئایندە هاوکێشەکە دەگۆڕێت.
ئۆلێ هانسین سەرۆکی یەکەی ستراتیژی بانکی ساکسۆ، لەگەڵ کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا کە ئێستا لەزۆربەی ووڵاتانی جیهاندا دەستیپێکردوە، چالاکییە ئابورییەکان دەستپێدەکەنەوە و بازاڕی نەوتیش گۆڕانکاری گەورەی بەسەردادێت.