نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ٠٦ی ٢٠٢٠ لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازارەکانی جیهاندا چەند جارێک بەرزی و نزمی بەخۆوە بینیوە و لەئێستاشدا لەنزیکی ٤١ دۆلاردایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی بلۆمبێرگ، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەدا ٠.٠٣-ی نرخی پێشوی دابەزیوە و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٤١.٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس ٠.٢٣ دۆلار دابەزیوە کەڕێژەی لەسەدا ٠.٥٩-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخەکەی بۆ ٣٨.٤٩ دۆلار دابەزی.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و مردوانی کۆرۆنا لەجیهاندا دوودڵی و ناجێگیری زیاتری لەبازاڕەکانی نەوتدا بەرامبەر ئابوری جیهان درووستکردوە و بەهۆیەوە، نرخی نەوت دابەزیوە.