TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2020 21:25

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بەهۆی هەڵپەساردنی دانووستانەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پڕۆژەی پاکێچی بووژانەوەی ئابووری ووڵاتەکە، نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیکردوە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی دابەزێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٣ سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە ٠.٧%ی نرخەکەی و لەدوایین مامەڵەدا بە ٤٥.١٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢١ سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە ٤٢.٦٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٥% دابەزیوە.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەئێستادا نایەوێت دانووستانی بازرگانی لەگەڵ چیندا ئەنجامبدات".

لەوبارەیەوە هیرۆیوکی کیکۆکاوا، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوە ئابوورییەکان لە کۆمپانیای نیسان رایگەیاند، "بەهۆی دواخستنی دانووستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، هەڵپەساردنی پڕۆژەی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری لە کۆنگرێسی ئەمریکا نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیادیکردوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکەی درووستکردوە".

Paylas: