Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 10ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2018وە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.