Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تەشرینی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە ٤٠ دۆلار و ٨٨ سەنت فرۆشراوە.
دۆخی کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی ٢٠ دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە.