TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2018 14:07

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 26ی 9ی 2018  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٧  سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٧ سەنت. ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش ٣٧ سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٥ سەنت.

لە ٤ ی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە سزاکانی ئەمریکا ھەناردەی نەوتی ئێران دەکەن ئامانج و، حکومەتی واشینتۆن فشارەکانی زیادکردووە بۆ سەر ئەو ووڵات و کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی کە کڕیاری نەوتی ئێرانن و دەیەوێت ھەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی ڕابگرێت و کەمی بکاتەوە بۆ سفر.

Paylas: