Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 28ی 10ی 2018 نرخەکانی نەوتی خاو بەرزبوونەوە ئەوەش بەھۆی ئەو پێشبینییانەی کە ڕەنگە سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران خستنەڕووی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھاندا کەمتربکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برنت بە 76 دۆلار 89 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.