TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2018 18:19

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 30ی 10ی 2018  نرخەکانی نەوتی خاو بەرزبوونەوە ئەوەش بەھۆی ئەو پێشبینییانەی کە ڕەنگە سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران خستنەڕووی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھاندا کەمتربکاتەوە.

  بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 16 سەنت دابەزینی بە خۆیەوە بینی كە دەكاتە لەسدا 0.2ی نرخەكەی.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 67.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەڕێژەی لەسەدا 1 بەهاكەی لەدەستدا.

دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو لەكاتێكدایە كەمتر لە هەفتەیەك ماوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە جیهاندا.

Paylas: