TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2019 14:16

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 16ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆمارکرد و نرخەکەی لەسەدا 2 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.68 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە لەسەدا 2.6 و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 66.25 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین نرخە لەمساڵد.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 1.18 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکات لەسەدا 2.2 و نرخی یەک بەرمیل بە 55.59 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌كاتێكدایه‌، ململانێ بازرگانییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین بەرەو كۆتایی دەچێت و لە ژمارەیەك ڕاگەیندراوی بازرگانی ووڵاتی چین-دا هاتوە، "رێژەی هەناردەكردنی بەرهەمی خاو بۆ ئەو ووڵاتە لەوەی پێشبینیكراوە زیاترە".

Paylas: