TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 25 Mart 2019 17:08

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە  25ی 3ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس لە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی كەمی ڕێژەی وەبەرهێنانەوە و نرخی نەوتی خاو بە رێژەی لەسەدا 1 دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئەمڕۆ دوشەممە نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان بە ڕێژەی لەسەدا 1 دابەزینی بەخۆوە بینی و بەوهۆیەوە نیگەرانیەكان لەبارەی پاشەكشەكردنی بەرهەمەكە و كەمی وەبەرهێنانەكانی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپیك " لە زیادبوندایە.

سەرەڕای بڕیارەكانی ئۆپیك و ووڵاتانی هاوپەیمانی " ئۆپیك+ " بۆ كەمردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو، سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەردوو ووڵاتی ئێران و ڤەنزوئێلا كاریگەری لەسەر هەڵكشان و داكشانەكانی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا هەیە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برینت 47 سەنت بە رێژەی لەسەدا 0.7 دابەزیوە  كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 66.56 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 52 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.9 دابەزی و  و نرخی یەك بەرمیل كردوویەتیە 58.52 دۆلار. 

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا هەردو بەرهەمی نەوتی خاوی جیهانی بەزترین ئاستیان تۆماركرد، ئەم هەفتەیە پێوەرەكانی نرخی هەردو بەرهەمی خاو-ی جیهانی بەڕێژەی لەسەدا 3 دابەزینیان بەخۆوە بینی.

Paylas: