TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 08 Nisan 2019 15:07

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ٤ی ٢٠١٩ بەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەمەكە لە لایەن ئۆپیك و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا بۆ سەر هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا، نرخی نەوتی خاو لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

لە بەردەوامی كەمكردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپیك " و ووڵاتانی هاوپەیمانی " ئۆپیك+ " و بەردەوامی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە ووڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا، نرخی ئەو بەرهەمە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی ڕابردووەوە بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 31 سەنت و بەرێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبوەتەوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 70.65 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 31 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.5 بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 63.39 دۆلار. 

بەو پێیەش هەریەك لە نەوتی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا ئەمڕۆ دوشەممە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆماركردووە.

هاوكات رێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپیك " و ووڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك " ئۆپیك+ " ، لە ئێستادا بە مەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی بەرهەمەكە لەمساڵدا بۆ 1.2 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، لە هەوڵەكانیان بەردەوامن.

Paylas: