دوکتۆر قوتبەدین سادقی گەورە شانۆکاری کورد خەڵکی سنە کار لە سەر ٣ شانۆی نوێدا دەکات
دوکتور قوتبەدین سادقی ڕایگەیاند کە ئەمساڵ لە ۳ شانۆ کار دەکات و تەماشاخانەی شانۆ نمایشیان دەکات.
دوکتور قوتبەدین سادقی گەورە نووسەری شانۆیی و شانۆکاری خەڵکی شاری سنەیە ڕایدەگەێنێ ماوەیەکە سەرقاڵی دەرهێنانی شانۆی نوێیە و هەر لەمبارەوە ووتی : سەرقاڵی چەندین کارم و هەوڵ دەدەم بە وزە و لێکدانەوەیەکی زیاتر چەند بەرهەمی شانۆیی دەرهێنەری بکەم و نمایشیان بدەم.
ئەو زیادی کرد: ئێستا لە سەر ئەم ۳ شانۆیانە ئیش دەکەم کە دوانیان بەم ناوانەن " کافکا قسەم لەگەڵ دەکات " و " بێ دەنگیت بۆ کوشتنم تەواوە " ، هەمووشیان لە تماشاخانەی شانۆ نمایش دەکرێت و لە ژێر چاودێڕی خۆم دایە.
ئەم شانۆکارە کوردە ئاماژەی دا: ئەمساڵ ئەم شانۆیانە حەتمەن لە تماشاخانەی شانۆ نمایش دەکرێت.
سادقی هەروەها سەبارەت بەم بابەتە کە ئایا لە تەماشاخانەکانی دیکەی تاران شانۆیەکانی نمایش دەکات، ووتی: لەمبارەوە لە حاڵی گفتوگۆ و دانوستانین ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت و بکرێت شانۆیەکانی تێدا نمایش بکرێت ئەم کارە ئەنجام دەدەین.