TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

جەژنی مۆسیقا و نەریتی کوردەواری لە ٤ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت

سارا
Yazar
📅 18 Ağustos 2018 20:53

بەرپرسی هونەری دەزگای کولتووری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند : لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە چوار شاری کوردستان جەژنی مۆسیقای کوردی و دابو نەریتی کوردەواری بەڕێوە دەچێت.

لە ڕاپۆرتێکدا ڕەشید مەحموودی، بەرپرسی هونەری دەزگای کولتووری پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوە دا و ووتی : لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا لە چوار شاری دیواندەرە، دێگولان، کامیاران و سەوڵاوا جەژنی مۆسیقای کوردی و دابو نەریتی بەڕێوە دەچێت.

هەروەها ووتی : پارێزگای کوردستان لە بواری مۆسیقا و هونەریدا کەسایەتی ناوخۆیی و جیهانی هەیە و لەمڕوەوە ئاوڕدانەوە لە هونەری مۆسیقا گرینگی تایبەت بە خۆی هەیە.

مەحموودی وتی: مۆسیقا تێکەڵاوی ژیان و کولتووری کوردی بووە و زۆربەی خەڵک بۆیان ئاساییە کاری مۆسیقی بکەن. هونەرمەندانی ناوچەکە خزمەتێکی گەورەیان بە مۆسیقا و فۆلکلۆری ناوچەکە کردووە کە دەبێت ڕێزی تایبەتیان لێبگیردرێت.

 

Paylas: