TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

تۆ بڵێی ڕەمز و ڕازێکی ترسناک سەبارەت بە هەتاو لە ئێمە بشارنەوە ؟

سارا
Yazar
📅 16 Eylül 2018 19:18

داخستنی ڕەسەدخانەی لێکۆلینەوەی پەڵەکانی سەر ڕووی هەتاو لە ئەیالەتی نیومێکزیکۆی ئەمریکا بۆوەتە هۆی درووست بوونی هەندێک پڕوپاگەندەکە کە گوایە ڕەمز و ڕازێکی ترسناک سەبارەت بە هەتاو ڕەواجی هەیە و دەیشارنەوە .

بە ووتەی هەندێک لە خەڵک کە دەڵێن ئەستێرەناسان تیشکی لە ڕادەبەدەری زۆر بە هێزیان لە هەتاودا بەدی کردووە و دواتر فەرمانیان لە دەوڵەتی ئەمریکا وەرگرتووە کە سەبارەت بەم ڕاستییە بێدەنگی هەڵبژێرێن .

لە ئێستادا بەرپرسانی ئێف بی ئای لە حاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە هۆی داخستنی ڕەسەدخانەکە و هاوردنە خوارەوەی کارمەندانی ئەوەێ لە کێوی ساکرامێنتۆ – پیک لە نیومێکزیکۆ کە ئەم ناوەندە زانستییە لەوێ دانراوە . بەڵام بەرپرسانی ئێف بی ئای لە هەر جۆرە ووڵامدانەوەیەک سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان دووری دەکەن .

 

Paylas: