TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاماری شەش مانگەی سەرکوتی کوردان لە ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Temmuz 2026 03:51

PeyamaKurd - ئاماری شەش مانگەی سەرکوتی کوردان لە ئێران

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕێژیمی ئێران بە شێوازێکی سیستەماتیک، سەرکوت و فشارە ئەمنییەتییەکانیان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد قورستر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، لەم ماوەیەدا لانیکەم ٤٦ بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون کە ٨ کەسیان بەندکراوی سیاسین و ١٢ لەسەدی کۆی گشتی سێدارەکان لە ئێران لەخۆ دەگرێت.

هاوکات لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا، ٢٩٠ هاووڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوونە، کە لە نێویان دا ٢٣ منداڵ و ٢٤ ژن هەن. هەروەها ٥ هاووڵاتی مەدەنی لە شارە جیاوازەکاندا کراونەتە ئامانج و کوژراون.

لە ڕەهەندێکی دیکەوە، ناوەندە ئەمنییەتییەکان زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتی کوردیان دەست بەسەر کردووە کە ناسنامەی ٨٦١ کەس، لەوانە ٧١ منداڵ و ٦٩ ژن پشتڕاست کراوەتەوە.

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیم سزای سێدارەی بەسەر ٤ چالاکوان دا سەپاندووە و ٢٧ هاووڵاتی دیکەشی سەرجەم بە زیاتر لە ١٠٦ ساڵ بەندکردن و ٢٧٥ زەربەی قامچی سزاداوە.

هەروەها لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۶ی زایینی، لانیکەم ۳ ژنی کورد لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.

لە کۆتایی دا، تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر و بەهۆی تەقینەوەی مین، منداڵێک و گەنجێک گیانیان لەدەست داوە.

Paylas: