TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاکسیووس : واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mayıs 2026 05:00

PeyamaKurd - ئاکسیووس : واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.

ماڵپەڕی "ئاکسیووس" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە بڵاوی کردەوە، واشینتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیکبوونەتەوە کە ئاگربەستێکی ٦٠ ڕۆژە دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا گەرووی هۆرموز دەکرێتەوە و ڕێگە بە ئێران دەدرێت نەوت بفرۆشێت، لە بەرامبەردا دانووستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێ دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەم قۆناغەدا گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان ئازاد دەبێت و ئێران پابەند دەبێت بە پاک کردنەوەی ئەو مینانەی لەوێدا چاندوویەتی. لە بەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات و چەند بەخشینێکی گەمارۆوەکان دەردەکات بۆ ئەوەی تاران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و دارایی یە بلۆکەکراوەکانی ئازاد بکرێن.

لە لایەکی دیکەوە، پێشنیازەکە بەڵێنی ئێرانی تێ دایە بۆ دەست ڕانەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی بەرز.

 

Paylas: