TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل : ڕێککەوتنی واشینتۆن و تاران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Haziran 2026 05:44

PeyamaKurd - ئیسرائیل : ڕێککەوتنی واشینتۆن و تاران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە

ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کە ساڵانێکە کار لەسەر دۆسیەی ئێران دەکەن، هۆشداری دەدەن لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران. ئەوان جەخت دەکەنەوە، ئەم هەنگاوە مەترسییەکی راستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل درووست دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، ئەم بەرپرسە پسپۆڕانە ڕایانگەیاندووە، لایەنی ئەمریکی نەک تەنیا لەسەر چوارچێوەی گشتی ڕێککەوتووە، بەڵکوو مەرجە سەرەکییەکانی تارانیشی قبووڵ کردووە. ئەوان دەڵێن: "ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەست بەجێی گەرووی هورموز و بووژانەوەی دەسەڵاتی ئێران، ئەمەش وەک شەق لێدان وایە لە ڕووی گەلی ئێران."

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لەم رێککەوتنەدا پرسی تواناکانی ئەتۆمی ئێران بۆ قۆناخێکی دواتر دواخراوە، بە سیاسەتی پێدانی قیست وەسفی دەکەن. هەروەها هۆشداری دەدەن، مەرجی گواستنەوەی یۆرانیۆم بۆ دەرەوەی ووڵات گۆڕدراوە بۆ درووشمێکی ناڕوون بەناوی کەم کردنەوەی گرژییەکان، لە کاتێک دا سیستەمی مووشەکی ئێران بە هیچ شێوەیەک لە رێککەوتنەکەدا باس نەکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ هەرچەندە نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەوڵ دەدات هیچ هەڵوێستێک وەرنەگرێت زیان بە ناوبانگی دۆناڵد ترامپ بگەێنێت، بەڵام ئەم سەرچاوە پسپۆڕانە بێ دەنگییان شکاندووە و هەڵوێستیان دژی ڕێککەوتنەکە گرتووەتە بەر.
ئەو بەرپرسانە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە کە ڕێککەوتنەکە ئێران پابەند ناکات بە ڕاگرتنی پاڵپشتییەکانی بۆ گرووپ و ئەندامانی لە ناوچەکە، بەڵکوو رێگەی بۆ خۆش دەکات دووبارە پەیوەندییەکان لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان کارا بکاتەوە.

بەرپرسانی ئیسرائیل بەراوردێکیان لە نێوان ئەم رێککەوتنە و ئەو رێککەوتنە کرد كە کۆتایی بە شەڕی غەزە هێنا و پرسیاریان کرد: "ئەی چی بەسەر بەڵێنی داماڵینی چەکی حەماس هات؟" هەروەها ووتیان : "ئەگەر ئێران دوای ٦٠ رۆژ لە ئاگربەست پابەند نەبێت، ئەمریکا چ فشارێکی بەدەستەوە دەمێنێت؟ هەڕەشە سەربازییە راستەقینەکە لە ڕەگەوە لاواز بووە."

ئیسرائیل هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی رێگری لە هەر رێککەوتنێک بکات کە ببێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی تاران لە ناوچەکەدا.
 

Paylas: