Cîhan
ئیمارات : بەرپەچی چەند هێرشێکی مووشەکی ئێرانمان دایەوە
PeyamaKurd - ئیمارات : بەرپەرچی چەند هێرشێکی مووشەکی ئێرانمان دایەوە
دەسەڵاتدارانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەرەبەیانی یەکشەممە، ڕایانگەیاند؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ووڵاتەکەیان بەرپەرچی چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی دایەوە كە لەلایەن ئێران ەوە ئاڕاستە کراون.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ڕایگەیاند: "ئێستا هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئیمارات ڕووبەڕووی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران دەبنەوە و بەرپەرچیان دەدەنەوە."
هەروەها وەزارەتەکە دانیشتووانی ووڵاتەکەی دڵنیاکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو دەنگە بەرزانەی لە ناوچە جیاجیاکانی ووڵاتەكە بیستراون، دەرەنجامی تێکشکاندن و بەرپەرچ دانەوەی ئەو هێرشانە لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە بووە.