TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سەعوودیە دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 19 Mayıs 2026 07:07

PeyamaKurd - ئیمارات سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سەعوودیە دەکات

 

ئیمارات سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد، لە ڕێگەی چەند درۆنەوە و لە خاکی عێراق ەوە کرانە سەر خاکی شانشینی سەعوودیە. ئەم هێرشانە لە خاکی سەعوودیە، لە لایەن هێزە بەرگرییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و تێکشێندران.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : "ئەم دەستدرێژییانە پێشێل کردنی ڕاشکاوی سەروەری شانشینی سەعوودیە و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە."

ئیمارات دووپاتی کردەوە، ئەم جۆرە کارانە ئامانج لێیان تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەعوودیە دەربڕی لە گرتنەبەری هەر ڕێكارێک بۆ پاراستنی سەروەری و سەلامەتی خاک و هاووڵاتییانی.

یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری سەعوودیە ڕایگەیاند، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان توانیویانە سێ درۆن تێک بشکێنن کە لە خاکی عێراق ەوە بەرەو ناوچەکانی شانشینەکە ئاراستە کرابوون.

 

Paylas: