TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران دەیەوێ لە ڕێگای ھەڕەشەوە پارە بلۆكەكراوەكانی وەربگرێتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 07 Haziran 2026 04:28

PeyamaKurd - ئێران دەیەوێ لە ڕێگای ھەڕەشەوە پارە بلۆكەكراوەكانی وەربگرێتەوە


له‌ چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی CNN، ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران، ستراتیژییەتی ووڵاتەکەی بۆ قۆناغی دوای جەنگ، چارەنووسی گەرووی هورموز و چۆنیەتی ووڵام دانەوەی هەر هێرشێکی نوێی ئاشکرا کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەدا موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران باسی لە گێڕانەوەی ٢٤ ملیار دۆلارە بلۆکەکراوەکەی ئێران کرد وەک هەنگاوێک بۆ درووست کردنی متمانە و ووتی : "ئەگەر ترامپ بیەوێت بگەینە ڕێککەوتن، ئەو ٢٤ ملیار دۆلارە تاقیکردنەوەی متمانەیە کە دەبێت ئەمریکا لێی دەربچێت، ئەوکات ڕێگە بۆ ئاسۆیەکی نوێ دەکرێتەوە.

موحسین ڕەزایی هۆشداری دا، ئەگەر ئەمریکا جەنگ دەست پێ بکاتەوە، ئێران مەیدانی جەنگەکە بۆ دەرەوەی کەندئاو فراوان دەکات، بە جۆرێک زەریای هێندی، دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست بگرێتەوە. ووتیشی : "ئێمە ڕەهەندێکی نوێ دەدەینە جەنگەکە بە هێرشکردنە سەر ئەو بنکە ئەمریکییانەی کە تا ئێستا هێرشمان نەکردوونەتە سەر.
 

Paylas: