Cîhan
ئێران کەمپەینی "گیان یدا" بۆ خۆبەخشانی شەڕ ڕادەگەێنێت
PeyamaKurd - ئێران کەمپەینی "گیان یدا" بۆ خۆبەخشانی شەڕ ڕادەگەێنێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی WSJ (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ)، کۆماری ئیسلامی ئێران کەمپەینێکی سەرتاسەری بۆ کۆکردنەوەی هێزی خۆبەخش لەژێر ناوی "گیان یدا" دەستپێکردووە. ئەم هەنگاوە لە کاتێک دایە کە نیگەرانییەکان لە ئەگەری هێرشی زەمینی ئەمریکا بۆ سەر ئەو ووڵاتە زیادیان کردووە.
پەیامێکی تەلەفۆنی (SMS) بۆ هاووڵاتییانی ئێران نێردراوە و تێیدا داوایان لێکراوە ئامادە بن بۆ بەرگریکردن لە ووڵات بەرامبەر بەو هەڕەشانەی ناویان ناوە "ئەمریکی-زایۆنی".
هاوکات لەگەڵ ئەم کەمپەینە، دانیشتووانی شاری ئێسفەهان و ناوچەکانی دەورووبەری باس لە تووندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان دەکەن؛ هێزە دەمامکدارەکان لە چەندین شوێن خاڵی پشکنینیان داناوە و جمووجۆڵە سەربازییەکان لە ناوخۆی شارەکاندا بە ڕوونی دەبینرێن.