ئێن بی سی نیووز : سەعوودیە ڕێگەی بە ئەمریکا نەداوە بنکە و ئاسمانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی پرۆژەی ئازادی بەکاربهێنێت
PeyamaKurd - ئێن بی سی نیووز : سەعوودیە ڕێگەی بە ئەمریکا نەداوە بنکە و ئاسمانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی پرۆژەی ئازادی بەکاربهێنێت
بەپێی زانیارییەکان (بە وەرگێڕانی کەناڵی ئێن بی سی نیووز) : سەعوودیە ڕێگەی بە ئەمریکا نەداوە بنکە و ئاسمانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی پرۆژەی ئازادی بەکاربهێنێت و ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڕیارەکەی ترامپ بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکە.
دەوڵەتانی کەندئاو دوای ڕاگەیاندنی لەناکاوی ئەو پلانە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ترووت سۆشیال، بێهیوا بوون. لە ئەنجام دا ڕیاز ڕەتی کردەوە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان و ئاسمانی ئەو بنکەیە بۆ گەشتە سەربازییە پەیوەندیدارەکان بەکاربهێنێت.
پەیوەندی نێوان ترامپ و محەمەد بن سەلمان شازادەی جانشینی سەعوودیە نەیتوانی کێشەکە چارەسەر بکات.
بەپێی زانیارییەکان، ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە، وەک قەتەر و عوممان، تەنیا دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئاگادارکراونەتەوە، هەرچەندە بەرپرسێکی کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاوپەیمانەکانی پێش وەختە ئاگادارکراونەتەوە.