Cîhan
ئێژەیی داوای خێرا كردنی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی خەڵك دەكات
PeyamaKurd - ئێژەیی داوای خێرا كردنی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی خەڵك دەكات
لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنی کۆمەڵگەدا، سەرۆکی دەزگای گەندەڵی دادوەری ڕێژیمی ئێران داوای خێراکردنی پرۆسەی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی ناڕازییان دەکات.
غۆڵام حسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای قەزایی دا، فەرمانی دا کە دەبێ سزاکانی لەسێدارەدان و دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییان بە خێرایی یەکی زیاتر جێ بەجێ بکرێن.
ئەم لێدوانە نیشاندەری قووڵ بوونەوەی قەیرانە ناوخۆیی یەکان و هەوڵی دەسەڵاتە بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە لە ڕێگەی پەرەپێدانی تووندوتیژی سیستەماتیکەوە.