TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا داوای داماڵینی چەکی حەشدی شەعبی دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Mayıs 2026 06:00

PeyamaKurd - ئەمریکا داوای داماڵینی چەکی حەشدی شەعبی دەکات

واشینتۆن بە چڕکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر بەغدا، گۆڕانکاری بنەڕەتی لە هەیکەلی حەشدی شەعبی و کۆکردنەوەی چەکی قورسی بۆ بەردەوامی پشتیوانییەكان كردە مەرج.

لە میانەی سەفەرەكەی بۆ بەغدا، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دەیڤید پێترایۆس نەخشەڕێگایەکی بۆ دوورخستنەوەی فەرماندەکانی میلیشیاکان و تێکەڵ کردنی ئەو هێزانە لە دامەزراوە فەرمییەکان خستەڕوو.

لە کاتێک دا کە پێترایۆس گەشبینی خۆی بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە، گرووپە چەکدارەکان و سوپای پاسدارانی ئێران بە تووندی دژایەتیان کردووە و هۆشدارییان لە شەڕی ناوخۆیی داوە.

چارەنووسی کۆتایی ئەم پلانە بڕیارە مانگی داهاتوو لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترامپ لە واشینتۆن دیاری بکرێت.
 

Paylas: