TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حیزبۆڵڵای عێراقی لە تورکیا دەست بەسەر كرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Mayıs 2026 06:02

PeyamaKurd - ئەمریکا فەرماندەیەکی باڵای کەتائیبی حیزبۆڵڵای عێراقی لە تورکیا دەست بەسەر كرد

 

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، دەست بەسەركردنی سەرکردەیەکی کەتائیبی حیزبۆڵڵای عێراقی لایەنگری ئێرانیان ڕاگەیاند.

کاش باتێل، بەڕێوبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) ڕایگەیاند، موحەممەدباقر سەعد داوود سەعدی کە وەک بەرپرسێک لە کەتائیبی حیزبۆڵڵای عێراقی ناسێندراوە، "ئامانجێکی باڵایە و بەرپرسیارە لە کارە تیرۆریستییە بەکۆمەڵەکان لە ئاستی جیهان دا."

واشینتۆن گرووپی کەتائیبی حیزبۆڵڵا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکات و ئەو گرووپەش بەردەوام بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر ئەو بنکانە ڕادەگەێنێت کە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتە ئامانج.

بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، ئەم هاووڵاتییە عێراقییە تەمەن ٣٢ ساڵە و هاوکارەکانی "پلانیان داناوە و هەماهەنگییان کردووە و بەرپرسیارییەتی ١٨ هێرشی تیرۆریستییان لە ئەورووپا و دوو هێرشیان لە کەنەدا ڕاگەیاندووە"، وەک ووڵامێک بۆ ئەو هێرشە سەربازییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل کردیانە سەر ئێران.

 

Paylas: