ئەمریکا : هێزەکانمان بۆ هەر ئەگەر و پلانێکی لەناکاو ئامادەن
PeyamaKurd - ئەمریکا : هێزەکانمان بۆ هەر ئەگەر و پلانێکی لەناکاو ئامادەن
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەر پلانێکی نائاسایی ناوچەکە ئامادەن، گەمارۆوە دەریایی یەکەش بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت.
تیم هۆکینز، ووتەبێژی سێنتکام لە چاوپێکەوتنێک دا ڕایگەیاند، واشینتۆن لە نزیکەوە چاودێری هەموو ئەو شتانە دەکات کە ئێرانییەکان لە گەرووی هورمز ئەنجامی دەدەن.
گەمارۆوە دەریایی یەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، چوونکە تاران گەروووەکەی وەک چەکێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئازادی کەشتیوانی بەکارهێناوە.
لەبارەی کاریگەری ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ووتەبێژی سێنتکام دەڵێت، واشینتۆن ئەو ئامانجە سەربازییانەی کە لە سەرەتا داینابوو بەدەستی هێناوە و تاڕادەیەکی زۆر توانا سەربازییەکانی ئێران لەناوبراون و توانای ئێران بۆ بوون بە هەڕەشە ئیتر وەک جاران نییە.