TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەم وێنەیە چارتێکە کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە و تێیدا پشکی پارێزگاکانی ئێران لە بۆمبارانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە.

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Mart 2026 05:56

PeyamaKurd - ئەم وێنەیە چارتێکە کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە و تێیدا پشکی پارێزگاکانی ئێران لە بۆمبارانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە.

لێرەدا کورتەیەک و شرۆڤەی زانیارییەکانی ناو وێنەکە بە زمانی کوردی دەخەینە ڕوو:

لە چارتەکە
دەردەکەوێت کە هێرشەکان بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر هەموو ئێرندا دابەش نەبوون، بەڵکو چەند ناوچەیەکی دیاریکراو زۆرترین 
پشکیان بەرکەوتووە.

پارێزگاکان بەپێی زۆریی ڕێژەی هێرشەکان
 ٪٤٠ تاران
 ٪٩.٦ ئەسفەهان
 ٪٥.٧ خوزستان

هێرشە زۆرەکانی سەر تاران ئاساییە چوونکە پایتەختە و ناوەندی سیاسی، سەربازی و ئابووری ووڵاتەکەیە.

هەروەها ناوەندە پیشەسازییەکان لە ئیسفەهان و خوزستان و ئەلبورز لە پلەکانی دواتر دێن. 
ئەم پارێزگایانە ناوەندی گرینگی پیشەسازی، ووزە و بنکەی سەربازی و ئەتۆمین، بۆیە دەبنە ئامانجی سەرەکی


لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پارێزگاکانی سنە و کرماشان بەم شێوەیەن:

کرماشان: ٪٣.٨١
 (سنە): ٪٣.١٣

ئەم دوو پارێزگایە پێکەوە نزیکەی ٧٪ی پشکی هێرشەکانیان بەرکەوتووە.

کەمترین پشکیش بەر پارێزگاکانی ئەردەبیل، باکووری خۆراسان، سمنان و گوڵستان کەوتووە.و کەمترین هێرشیان کراوەتە سەر کە ڕێژەکەیان تەنها ٪٠.٠٦ بووە.


دەرەنجام
هێڵکارییەکە نیشان دەدات کە ستراتیژی هێرشەکان زیاتر چڕ بووەتەوە لەسەر پایتەخت و ناوەندە ستراتیژییەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێران.

Paylas: