Cîhan
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاو دەرکرد
PeyamaKurd - ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاو دەرکرد
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەركردنی بڕیارنامەیەک، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییان بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاوی فارس مەحكووم كرد.
ئەم بڕیارنامەیە کە بە ١٣ دەنگی بەڵێ و هیچ دەنگی نەخێر پەسندکرا، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد دەست بەجێ هێرشەکانی بۆ سەر ووڵاتانی کەندئاوی فارس ڕابگرێت. ڕووسیا و چین لەو بڕیارنامەیە كە بە دەستپێشخەری و سەرۆكایەتی بەحرەین لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هاتبووە بەرباس، دەنگی بێ لایەنیان دا.