بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا : گەرووی هورموز بەڕووی هەموو جۆرە کەشتییەک دا داخراو ڕاگەێندرا
PeyamaKurd - بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا : گەرووی هورموز بەڕووی هەموو جۆرە کەشتییەک دا داخراو ڕاگەێندرا
▫️ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند : مەڵبەندی ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەم ساتەوەختەوە بەهۆی نائەمنی لە ناوچەکە، گەرووی هورمز بە داخراوی بەڕووی هەموو جۆرە کەشتییەک دا ڕادەگەێندرێت، بە نەوت هەڵگر و کەشتییە بازرگانییەکانیشەوە، هەر هاتووچۆیەکیش دەکرێتە ئامانج.
▫️لە ڕاگەێندراوەکەی بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیادا هاتووە : لە درێژەی خراپییەکانی ئەمریکای تاوانبار و لە سەر تیشک خستنە سەر دەست پێکردنی هێرشەکانی سوپای دەست درێژکاری ئەو ووڵاتە بۆ سەر هەندێک ناوچەی باشووری پارێزگای هورمۆزگان، لەم ساتەوەختەوە، بەهۆی نائەمنی ناوچەکەوە، گەرووی هورموز بە داخراوی بەڕووی هەموو جۆرە کەشتییەک دا ڕادەگەێندرێت، بە نەوت هەڵگرەکانیشەوە و کەشتییە بازرگانییەکان، و هەر هاتووچۆیەک دەکرێتە ئامانج.
▫️لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت : بانگەشەی ئەمریکا کە کەشتییەک بە گەرووی پێشوودا تێپەڕیوە ڕەت دەکرێتەوە.