TR KU SO
FB X
Cîhan

بانگەشەی ترامپ سەبارەت بە "بەڕێوەبردنی تەواوی" یۆرانیۆم؛ باسێکی ناڕوون لە ئاگربەستەکە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Nisan 2026 05:23

PeyamaKurd - بانگەشەی ترامپ سەبارەت بە "بەڕێوەبردنی تەواوی" یۆرانیۆم؛ باسێکی ناڕوون لە ئاگربەستەکە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی کورت دا ڕایگەیاند، دوای ئاگربەستی دوو هەفتەیی، ئەمریکا "سەرکەوتنێکی تەواو"ی بەدەست هێناوە.

ئەو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، یەدەکی یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراوی کۆماری ئیسلامی "بە تەواوی بەڕێوەدەبرێت"، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونی لەبارەی ووردەکارییەکانی ئەم بابەتە نەخستەڕوو.

ئەمە لە کاتێک دایە کە هیچ باسێک لە گەیاندنی ڕاستەوخۆی یۆرانیۆم بۆ ئەمریکا نەکراوە و ووردەکارییەکانی ئەم "بەڕێوەبردنە" تا ئێستا ڕوون نییە.

Paylas: