TR KU SO
FB X
Cîhan

بلوومبێرگ : چین و هێندووستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران گەرووی هورمز بەکاردەهێنن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mart 2026 04:24

PeyamaKurd - بلوومبێرگ : چین و هێندووستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران گەرووی هورمز بەکاردەهێنن


بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "بلوومبێرگ"، تانکەرێکی سووتەمەنی چینی بە ناوی (Bright Gold) بە ڕێڕەوێکی ئاودا لە نزیک کەنارئاوەکانی ئێران گەرووی هورمزی تێپەڕاندووە، کە پێش وەختە لەلایەن تاران ەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
تانکەرە چینییەکە لە نێوان هەردوو دوورگەی " قشم " و "لارک" گەشتەکەی ئەنجام داوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە خاوەندارییەتییەکەی بۆ ووڵاتی چین دەگەڕێتەوە. هاوکات، دوو کەشتی گواستنەوەی گازی هێندووستانی هەمان ڕێڕەویان بەکارهێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی هێندووستان هەماهەنگییەکی تایبەتی لەگەڵ ئێران کردووە بۆ دابین کردنی تێپەڕبوونێکی ئارام بۆ کەشتییەکانی.

Paylas: